بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆمپانیای BMW ماوەی هەڵپەساردنی کارکردنی درێژ کردەوە

کۆمپانیای “BMW” ماوەی هەڵپەساردنی کارکردنی لە ئەورووپا و ئەمریکا تا ٣٠ نیسان درێژ کردەوە.

 

 

 کۆمپانیای “BMW”ی ئەڵمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ماوەی هەڵپەساردنی کارەکانی لە ئەورووپا و ئەمریکا بۆ دوو هەفتەی دیکە و تا ٣٠ی نیسان درێژ دەکاتەوە.

 

کۆمپانیاکە لە روونکردنەوەیەکی دیکەشدا ئەوەی خستەڕوو کە رێژەی فرۆشتنیان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری جیهاندا سەدا ٢٠.٦ کەمی کردووە و گەیشتوەتە ٤٧٧ هەزار و ١١١ ئۆتۆمبێل.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ەوە تا ئێستا فرۆشتنی کۆمپانیای”BMW” لە چین بەڕێژەی سەدا ٣٠.٩ ، لە ئەورووپا بەڕێژەی سەدا ١٨.٣ و لە ئەمریکا بەڕێژەی سەدا ١٧.٤ کەمیکردووە.

 

لە ئێستاشدا کۆمپانیای “BMW” بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئەورووپا سەدا ٨٠ و لە ئەمریکا سەدا ٧٠ی پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی داخستووە.

وەڵامێک بنووسە