بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پاکستان سێ سەرباز کوژران

 لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە هەرێمی بەلوجستان باکووری پاکستان، سێ سەرباز کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون.

 

 

وەزیری ناوخۆی هەرێمی بەلوجستان، زیا لانگۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بۆمبێکی چێنراو کە بە ماتۆڕسکیلێکەوە لکێنرابوو لە دەروبەری شاری کویتا ناوەندی هەرێمی بەلوجستان لە رێگەی کۆنتڕۆڵەوە تەقێنراوەته‌وە.

بە گوتەی زیا لانگۆ، تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کردووەتە ئامانج.

لانگۆ راشیگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سێ سەرباز کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

 

وەڵامێک بنووسە