بەریتانیا.. ٦٢١ کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندرووستی بەریتانیا رایگەیاند،  ٦٢١ تووشبووی دیکەی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان لەو وڵاتە، بۆ چوار هەزار و ٩٣٤ کەس به‌رزبووه‌وە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە ٦٢١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە، بۆ چوار ھەزار و ٩٣٤ کەس بەرزبووەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ١٢ ھەزار و ٥٢٤ پشکنینی (COVID-19) ئەنجامدراون و کۆی گشتیی پشکنین بۆ ١٩٥ ھەزار و ١٢٤ ھەڵکشاوە.
شایەنی باسە چاوەڕواندەکرێت پێش ئەوەی کاریگەری بڕیارەکانی نیوە کەرەنتینکردن و رێکارەکانی رێگرتن لە ڤایرۆسەکە لە بەریتانیا دەربکەوێت، لە ماوەی چەند ھەفتەی داھاتوو ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون روو لە ھەڵکشان بکات.

وەڵامێک بنووسە