بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە چوار هەزار زیندانی ئازاد دەکات

وەزارەتی داد بریتانیا چوار هەزار زیندانی بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا بۆ ماوەیەکی کاتیی ئازاددەکات، ئەوەش لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە زیندانەکان و رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا.

وەزارەتی دادی بریتانیا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی بەکاتی ئازاددەکرێن مەترسیی کەمیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە و تاوانەکانییان قورس نین، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بەتاوانی توندوتیژی، دەستدرێژی سێکسی، تاوانی تیرۆر دەستگیرکراون.
 

باسی لەوەشکردوە، ئەو کەسانەی لە زیندانەکاندان و دوگیانن یان منداڵی بچوکیان هەیە ئازاد دەکرێن، لە پێناو پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بریتانیا یەکێکە لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا کە زۆرترین رێژی زیندانی هەیە و زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس لە زینداندان، زۆربەی گرتوخانەکانیش زۆر قەرەباڵغترن لەو ژمارەیەی دیاریکراون.
لە سەرتاسەری جیهان تا ئێستا یەك ملیۆن و ٢٥٢ هەزار و ٧٩٢ توشبو بە پەتای كۆڤید-19 هەیە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە هەڵكشانی بەردەوامدایە و ٦٨ هەزار و ١٤٢ توشبو لە سەرتاسەری جیهان گیانیانلەدەستداوە، لە بەرامبەریشدا ٢٥٧ هەزار و ١١٦ توشبو پەتاكەیان پەڕاندوە و چاكبونەتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە