بەحرێن.. ژمارەى توشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە

وەزارەتى تەندروستى بەحرێن بڵاویکردەوە، ژمارەى توشبووان بە جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا كۆڤيد-١٩ لە وڵاتەکەدا بۆ ١٧ توشبوو بەرزبويەوە.

 

بە گوێرەى هەواڵێكى ئاژانسى هەواڵى بەحرێن، وەزارەتى تەندروستى رايگەياند ١٧ ڤايرۆسى كۆڤيد-١٩ لەهاووڵاتى سعودى و بەحرێنى كە لە ئێرانەوە هاتبوون دەستنيشانكراوە.

 

پێشتر وەزارەتى تەندروستى بەحرێن، توشبوونى دوو كەسى ديكەى بە ڤايرۆسى كۆڤيد-١٩ راگەياندبوو.

 

لەلايەكى ديكەوە وەزارەتى تەندروستى ئێران رايگەياند ژمارەى ئەو كەسانەى بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لەسەرتاسەرى وڵاتدا گيانيان لەدەستداوە بۆ ١٥ كەس بەرزبويەوە و ژمارەى توشبووان گەيشتە ٩٥ كەس.

وەڵامێک بنووسە