بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز ئێرانی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٤ پلەی ریختەر، له‌‌ پارێزگای كرمان له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران روویدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تارانه‌وه‌‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كاتژمێر ١١:١٠ خوله‌ك به‌كاتی ناوخۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٤ پله روویداوه‌، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی فاریاب-ی سه‌ربه پارێزگای كرمان بووه‌‌.

 

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی نزیكه‌ی ١٤ كیلۆمەتر روویداوه‌.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی زیانی گیانی به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یەوه‌‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە