باشووری ئەفریقا.. ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ هەزار و ٥٠٠ کەس بەرزبووەوە

وەزیری تەندروستی باشووری ئەفریقیا رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە باشووری ئەفریقیا، بەرزبوویەوە بۆ هەزار و 500 كەس.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا زولی ماخیز، وەزیری تەندروستی باشووری ئەفریقیا ئاماژەی بەوە کرد تائێستا هەزار و ٥٠٠ كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە حەوتیان گیانیان لەدەستداوە و ٤٣-شیان چاكبوونەتەوە.

 

لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی سیەرالیۆن، جۆلیۆس مادا پیۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، باری لەناكاوی لەسەرتاسەری وڵات بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.

 

بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن ناوەندی ئەفریقیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ٤٩ وڵاتی كیشیوەری ئەفریقیا، گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٢٨ كەس كە ٢٤٨ یان گیانیان لەدەستداوە.

وەڵامێک بنووسە