باری نا ئاسایی لە ئیسپانیا ١٠ رۆژی دیکە درێژکرایەوە

پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزيرانى ئيسپانيا، لە چوارچێوەى رێكارەكانى بەرەنگاربوونەوه‌ی پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، بۆ جارى دووەم داواى درێژكردنەوەى بارى نائاسايى لەسەرانسەرى وڵات كرد كە لە ١٤ى ئادارەوە پەيڕەوكراوە.

 

 

پێدرۆ سانچێز لە باڵەخانەى سەرۆكايەتى وەزيران لە مەدريدى پايتەخت لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى ئەنجامدا.

 

سانچێز رايگەياند هەفتەى داهاتوو دەچێتە بەردەم پەرلەمان بۆ درێژكردنەوەى بارى نائاسايى تاوه‌كو نيوەى شەوى ٢٥ى نيسان.

 

ئاماژەى بەوەشكرد لە بڕوايەدان كە پەتاى (COVID-19) لە ٢٥ى نيسان كۆتايى نایه‌ت، بارى نائاسايى درێژتر دەكرێتەوە و رایگه‌یاند:

 

“هيچ گومانم لەوە نييە بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەردەكەوين. بەڵام دەبێت زۆر بە روونى ئەوە بزانرێت بارى نائاسايى لە ١٥ رۆژدا كۆتايى نايه‌ت، زۆرتر دەخايەنێت بەڵام جياواز دەبێت. ئەو شتانەى ژيانمان دووبارە بەدەستدەهێنينەوە. بە گوێرەى دەستوور حكوومەت بۆى هەيە ١٥ رۆژ جارێك داواى بارى نائاسايى بكات. كاتى بارى نائاسايى، پەيوەست دەبێت بەو كاريگەرييەى كە نيشانيداوە. گۆڕانكارى لە بارى نائاسايى و هاتوچۆى ئازاد دەكەين”.

وەڵامێک بنووسە