ئەڵمانیا.. لە ناو کڵێسایەکی پرۆستانت ٧٧٠ دەستدرێژی سێکسی ئەنجام دراوە

لە شوێنەكانى چاودێريكردنى سەر بە كڵێساى پرۆستانتى ئەڵمانيا (EKD) ٧٧٠ حاڵەتى دەستدرێژى سێكسى روويداوە.

 

 

لە کۆبوونەوەیەکی (EKD) لە شاری دریسدەن، قەشە کریستن فەھرس رایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە ساڵی پارەوە دەستی پێکردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە لە شوێنەکانی چاودێری سەر بە کڵێسا ٧٧٠ کەس دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر کە رێژەیەکی زۆریان منداڵن.

قەشە فەھرس، ئاماژەی بەوەکرد کە بەشێک لە دەستدرێژییەکان لە ناو کڵێسادا بەڕێوەچوون و بۆ بەردەوامبوونی ئەو جۆرە لێکۆڵینەوەیە رەنگە پێویستیان بە یەک ملیۆن یۆرۆی دیکە بێت بێجگە لەو یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار یۆرۆیەی بۆی تەرخانکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرا نەکرا لە کوێ و لە چ ساڵێک، قوربانییەکان دووچاری دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.
گوتەبێژی قوربانییەکانی دەستدرێژییە سێکسیەکان، کریستن کلاوس جەختی لەوە کردەوە کەوا کارەکانی کڵێسا لەسەر ئەوە بابەتە بە گوێرەی پێویست نییە و سەرنجی راکێشا بۆ سەر دوودڵی کڵێسای پرۆستانتی ئەڵمانیا (EKD) بۆ ماوەیەکی زۆر و زۆر دواکەوت.
ھەروەھا گوتەبێژی قوربانییەکان، داوای لە کڵێسای پرۆستانتی ئەڵمانیا (EKD) کرد کە گرنگی بە پێداویستی قوربانییەکان بدەن و دووپاتیکردەوە کە پێویستە لە بابەتی قەرەبووکردنەوەیاندا بە ئاشکرا رێککەوتن بکەن و مافی قوربانییەکان بدرێت.
– دۆخی کڵیسای کاسۆلیکیش ھیچ باش نییەلە ساڵی ٢٠١٠ لە ئەڵمانیادا و لە تیپی میوزیکی مێژوویی “ریگنیسبورگر دۆمشباتزن” و فێرگەی سەر بە کڵێسای کاسۆلیکی دەرکەوت کەوا ٤٢٢ منداڵ بۆ ماوەی چەندەھا ساڵ لە لایەن قەشە و مامۆستاکانیانەوە دووچاری گێچەڵی سێکسی و توندونیژی بوونەتەوە. لە ئەنجامدا سزا سەپێنرا بە سەر ١٣ قەشەدا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی.

لە راپۆرتێکدا کە لە ھەمان ساڵدا راگەیەندرا، دەستدرێژی و توندوتیژی ١٥ قەشەی تر بەرامبەر ١٠٠ منداڵی دیکە دەستنیشانکرا.

لە ناوچەی ئۆگسبۆرگ لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦-٢٠٠٣دا ٣٤ رووداوی دەستدرێژی سێکسی روویداوە و لە ناوچەکانی میونخ و فریسنگیش لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٥ و ٢٠٠٩دا ٣٦٥ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە لایەن ١٥٩ قەشەوە ئەنجام دراوە.

وەڵامێک بنووسە