ئەو هاووڵاتیانەی لە کەرکەوە دێن بۆ هەرێم پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت

قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند هەرکەسێک لە کەرکوکەوە بێتە بۆ قەزای چەمچەماڵ لە بازگەی بانی مەقان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.

 

 

ئەمڕۆ رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ کۆبونەوەیەکی ئامادەکاری لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی قەزاکە ئەنجامدا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دیاریکردنی شوێنێکی تایبەت لەحاڵەتی هەبوونی نەخۆشیەکە درا.

 

هەروەها بڕیاردرا  خاڵێکی پشکنین لە بازگەی بانی مەقان دابنرێت بۆ پشکنینی ئەو کەسانەی لە کەرکوکەوە دێن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد و یەکێک لەبڕیارەکان ئەوەیە کە هەموو ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی عێراقەوە دێنە هەرێم پشکنین بۆ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە