ئەنجوومەنی وەزیران: هیچ کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکاری رێگەپێدراو نییە

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، هیچ کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکاری رێگەپێدراو نییە و بۆ هیچ کەسێک یان لایەنێک نییە کەمپین رابگەیەنێت.

 

بەپێی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، حکوومەت خۆی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش کەمپینێکی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی “بەیەکەوە بەهێزترین”ی راگەیاندووە، کە ژمارە حیسابی بانکی تێدا دانراوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوکاریی و بەخشینەکانیان بگەیەنن.

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند، کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه :

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: ٤٩٣

بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:٤٧١٨٦

وەڵامێک بنووسە