ئەنجومەنی داداوەری هەرێم بڕیاری ئازادکردنی سەدان بەندکراو دا

ئەنجومەنی داداوەری هەرێم ڕایگەیاند، لیستی ئاماری راگیراوان و زیندانیه‌كان كه‌ ئازاد کراون بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نێرێت.

 

 

ئەنجومەنی دادوەری ڕایگەیاندوە ئه‌و راگیراوانه‌ی كه‌ ئازادكراون به‌ ده‌سته‌به‌ری (كفاله‌)  و ئازادكردنی به‌ مه‌رج (الافراج الشرطي) له‌ سنوری هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان)  ١٤٧٤كه‌سن.

 

ئەنجومەنی دادوەری ئاشکراشیکردوە، لە هەولێر ٨١٢ گیراو، ئازادكراون و له‌و ژماره‌یه‌ به‌ردانی به‌ مه‌رج ٢٦ كه‌سه‌.

 

هەروەها لە سلێمانی ٤٤٠ گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه‌ به‌ردانی به‌مه‌رج ١٢ كه‌سه‌.

 

له‌ دهۆكیش ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان ١٧٠ كه‌سه‌ و ٣٠ كه‌سیان به‌ردانی به‌ مه‌رجه‌.

 

له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان ٢١ راگیراو ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.

 

ئەنجومەنی دادوەری ئاشكراشیکردوە، پرۆسه‌ی به‌ردانی راگیراوان و ئازادكردنی به‌ مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 

وەڵامێک بنووسە