ئەنتاڵيا.. بومەلەرزەيەك بە گوڕى ٤،٢ پلە شارەکەی هەژاند

بومەلەرزەيەك بە گوڕى ٤,٢ پلە شارۆچكەى ئەلمالى سەر بە پارێزگای ئەنتاڵيای هەژاند.

 

 

بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەيەى كە سەرۆكايەتى بەڕێوەبردنى كارەسات و دۆخى لەناکاو(AFAD) بڵاويكردۆتەوە، بومەلەرزەكە كاتژمێر ٩:١٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ و لە قوڵايى ٥٣ كم روويداوە.

بەڕێوەبەرى (AFAD) لە ئەنتاڵيا، فەوزى تەيموور بە میدیای وڵاتەکەی  راگەياند، بوومەلەرزەكە هيچ كاريگەرییه‌كى ئەوتۆى نەبووە و هيچ زيانێكى بەناوچەکە نەگەیاندووە.
 

 

وەڵامێک بنووسە