ئەنبار.. لە ئەنجامی هێرێشکێ داعشدا ژمارەیەک سەربازی عێراقی کوژران

لە ئاكامی پەلامارێكی رێکخراوی داعش لە رۆژئاوای عێراق، چوار سەرباز كوژران.

 

لە ئەنجامی پەلامارێكی داعش بۆسەر خاڵێكی سوپا لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، چوار سەرباز كوژران.

 

ئەفسەرێك لە سوپای عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند، چەكدارانی سەربە رێکخراوی داعش پەلاماری خاڵێكی سوپایان داوە لە رۆژئاوای شاری روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

 

ئاماژەی بەوەیشكرد كە لە ئاكامی پەلامارەكەدا، چوار سەرباز كوژراون.

 

باسی لەوەیشكرد كە چەكدارانی داعش، خاڵەكەیان سووتاندووە و دواتر بەرەو بیابانی ناوچەكە هەڵاتوون.

 

وەڵامێک بنووسە