ئەمریکا… له‌م هه‌فته‌یه‌دا ٦٢ سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وتی كه‌م كرده‌وه‌

ئه‌مریكا ده‌ركه‌وته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت و نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كورتمه‌ودای نه‌وتی خاوی په‌سه‌ند كرد و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ٦٢ سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وتی كه‌م كرده‌وه‌.

 

 

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی هه‌فتانه‌ كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی ٢٨ی ئادار- ٤ی نیسان به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشتر ٦٢ دانه‌ كه‌می كردووه‌ و بووه‌ته‌ ٥٦٢ سه‌كۆ.

 

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت ٢٥ دۆلار و ٩٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد،

 

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس (WTI) به‌ ٢٨ دۆلار و ٥٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. له‌ كاتێكدا رۆژی پێشتر نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌ ٢٤ دۆلار و ٤٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو.

وەڵامێک بنووسە