ئەمریكا سەرجەم كارمەندانی باڵیۆزخانەکانی بەغداد و هەولێر دەکشێنێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی  ئەمریكا و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە عێراق، بە راگەیەندراوێك سەرجەم كارمەندانی باڵیۆزخانەكە و كونسوڵگەری هەولێری ئاگاداركردوەتەوە، بێجگە لە كارمەندانی سەرەكی سەرجەمیان عێراق جێبهێڵن.

 

 

لە راگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاماژە بەوەكراوە “بە رەچاوكردنی دۆخی ئەمنی و سنورداركردنی گەشتكردن بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای كۆڤید-19ەوە، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان فەرمانیكردوە بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆخانەكەمان و كوسنوڵگەریی گشتی ئەمریكا لە هەولێر عێراق جێبهڵێن”.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە “بڕیارەكە تەنها كارمەندە سەرەكییەكانی هەریەك لە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەریی گشتی ناگرێتەوە و دەبێت بێجگە لە كارمەندە سەرەكییەكان سەرجەم كارمەندان لە كاتێكی دیاریكراودا عێراق جێبهێڵن”.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تا ئێستاش خزمەتگوزارییەكانی پێدانی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كونوسڵگەریی گشتی ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر هەڵپەسێردراوە، بەڵام حكومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەتوانێت خزمەتگوزای بەپەلە بۆ هاونیشتیمانیانی لە عێراق ئەنجامبدات”.

 

رونیشیكردوەتەوە، “كارمەندانی ئەمریکا لە عێراق دەتوانن لەرێگەی گەشتە بازرگانییەكانەوە بە زوترینكات بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان”.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممە  هێزەكانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەوكان رایگەیاند، سەدان سەرباز و راهێنەری سەربازیی عێراق بەجێدەھێڵن بنكە سەربازییەكانی كە تێیدا دەمانەوە رادەستی وەزارەتی بەرگری عێراق دەكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە