ئەمريكا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٣٤٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

لە ئەمریکا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٣٤٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ ھەشت ھەزار و ٥٠٣ کەس بەرزبووەتەوە.

 

 

لە ئەمریکا کە لە ریزبەندیی یەکەمدایە لەسەر ئاستی جیھان لە رووی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، رۆژانە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە روو لە ھەڵکشان دەکات.

 

بە گوێرەی دوایین ئامار کە لەلایەن زانکۆی جۆنز ھۆپکینزەوە بڵاوکراوەتەوە،لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٣٤٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ ھەشت ھەزار و ٥٠٣ کەس بەرزبووەتەوە.

 

لەسەرانسەری جیھاندا، لە رووی حاڵەتەکانی تووشبوونەوە لە دوای ئەمریکا، ئیسپانیا بە ١٣٠ھەزار حاڵەت و ئیتاڵیا بە ١٢٤ ھەزار حاڵەت دێت.

 

– نیویۆرک بووەتە چەقی پەتاکە لە ئەمریکا

لەلایەکی دیکەوە ئەگەر تەماشای حاڵەتەکانی تووشبوون لە ناوخۆی ئەمریکا بکرێت، ئەوە دەبینرێت کە کاریگەریی پەتاکە لەسەر ھەردوو ویلایەتی نیویۆرک و نیوجێرسی بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە