ئەفغانستان.. بە هۆی هێرشێكى تاڵيبان شەش کەس كوژران

لە ئاکامی هێرشێكى چەكدارانى بزووتنەوەی تاڵيبان لە شارۆچكەى ئەندخوى سەر بە پارێزگاى فارياب باكوورى ئەفغانستان، شەش کەس کوژران.

 

 

پارێزگارى فارياب، نەقيبوڵڵا فايەق لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ رۆژنامەنووسان، رايگەياند چەكدارانى تاڵيبان، هێرشێكيان بۆسەر ماڵێك لە ناوچەى ئورگەنجى خانە لە شارى ئەندخوى ئەنجامداوە.

 

پارێزگارى فارياب، ئاماژەى بەوە كرد لە هێرشەكەدا شەش كەس گيانيان لەدەستداوە كە منداڵيش لە نێوياندا هەبووە و دوو كەسى ديكەش برينداربوون.

 

لە لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان رەتیکردەوە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدابێت.

وەڵامێک بنووسە