ئەردۆغان: کۆنسولخانە لە نەجەف و کەرکووک دەکەینەوە

سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: “کۆنسولخانەی تورکیا لە نەجەف و کەرکووک دەکەینەوە”.

 

سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری نەجەف (باشوور) و شاری کەرکووک (باکوور)ی عێراق دەکەنەوە.

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار و چالاكییه‌كانی ٢٠١٩ له‌ هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی بێشته‌په‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

 

سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئامادەبووان رایگەیاند “لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کۆنسولخانەکانمان لە مووسڵ و بەسرە دەکەینەوە و لە پلانمان دایە کۆنسوڵخانەی نوێ لە نەجەف و کەرکووک بکەینەوە”.

وەڵامێک بنووسە