ئەردۆغان سەردانی ئازەربایجان دەکات

ئەردۆغان، یەکەم سەردانی خۆی دوای دەستبەکار بوونی وەک سەرۆکی تورکیا، بۆ وڵاتی ئازەربایجان ئەنجام دا.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم سەردانی فەرمی لە دوای دەست بەرکاربوونی وەک سەرۆکی تورکیا، کاتژمێر ٠٩:١٠ بە فڕۆکەی تایبەتی “TUR” بەرەو ئازەربایجان بەڕێکەوت.

 

هەریەک لە دورموش یڵماز، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، فوئاد ئاکتای، جێگری سەرۆک، ئەرجان تۆپاجا، پارێزگاری ئەنقەرە و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی دیکە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا ئامادەبوون بۆ بەڕێکردنی ئەردۆغان.

 

دوای دیدارەکانی لە ئازەربایجان، سەرۆکی تورکیا سەردانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەکات.

 

وەڵامێک بنووسە