ئیندۆنێزیا.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئیندۆنێزیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ٢٠٩ کەس و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە دوو هەزار و ٤٩١ کەس.

 

 

ئەحمەد یوریانتۆ, بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستن سەربە وەزارەتی تەندروستیی ئیندۆنێزیا،  لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە، گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤٩١ کەس.

 

ئاماژەی بەوەیشکردووە کە ١١ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠٩ کەس.

 

ئەحمەد یوریانتۆ باسی لەوەشکردووە کە تا ئێستا، ١٩٢ کەس لە ئیندۆنێزیا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لای خۆیەوە سه‌ركۆماری ئیندۆنێزیا، جۆكۆ ویدۆدۆ داوای کرد کە هەوڵەکان زیاتر بۆ بەرهەمهێنانی پێدوایستییەکانی پاراستن و پاکژکەرەوەکان چڕتر بکرێنەوە، هەروەها داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

وەڵامێک بنووسە