ئیسرائیل.. ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئیسرائیل‌، به‌رزبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و ٦٩٥ حاڵه‌ت.

 

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە ٢٧ كه‌سی دیكه‌ له‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان له‌ ئیسرائیل، گه‌یشتووه‌ته‌ دوو هه‌زار و ٦٩٣ كه‌س، له‌وانه‌یش باری ته‌ندروستی ٤٦یان ناجێگیره و تا ئێستا ٧٠ نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

تا ئێستا له‌ ئیسرائیل هه‌شت كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌.

 

له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنەکاندا ده‌وامی سەرجەم قوتابخانه‌كان له‌ ئیسرائیل راگیراون، رێكخستنی چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ لە شوێنی داخراو و كراوه‌دا كه‌ زیاتر له‌ ١٠ كه‌س به‌شداربن تیایاندا، قه‌ده‌غه‌كرا‌وە.

هه‌روه‌ها له‌ ١٥ی ئاداره‌وه‌ بڕیاردراوه‌ جگه‌ له‌ ماركێت، ده‌رمانخانه‌، وێستگه‌كانی بەنزین و بانكه‌كان، زۆرێك له‌ شوێن كاره‌كانی دیكه‌ دابخرێن.

حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب، جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی ئیسرائیلن چوونی هه‌موو كه‌سێكی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه‌.

وەڵامێک بنووسە