ئیتاڵیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥٢٥ کەسی دیکە تووسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە

میدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ ١٥ ھەزار و ٨٨٧ کەس بەرزبووەتەوە.

 

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجێلۆ بۆرێللی، بەڕێوەبەڕی گشتیی بەرگریی شارستانیی دوایین ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.

 

هاوکات ئەنجیلۆ بۆرێللی ئاشکرایکرد ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتووەتە ٩١ ھەزار و ٢٤٦ کەس و بەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی چاکبوونەتەوە ژمارەکە گەیشتووەتە ١٢٨ ھەزار و ٩٤٨ کەس.

 

شایەنی باسە بۆرێللی لەبارەی ئەوانەی کە چاکبوونەوەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە تا دوێنی ٢٠ ھەزار و ٩٩٦ کەس چاکبوونەتەوە ئەمڕۆش ٨١٩ کەسی دیکە، کۆی گشتیی ٢١ ھەزار و ٨١٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاکبوونەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە باسی لەوەشکرد ژمارەی گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٢٥ کەس زیادیکردووە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٥ ھەزار و ٨٨٧ کەس. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە دوای ١٩ ئادارەوە ئەمە کەمترین ژمارەی گیانلەدەستدانە کە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت.

وەڵامێک بنووسە