ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان لۆگۆیان لێدەدرێت و بەکارهێنانیان بۆ کاری تایبەت قەدەغە دەکرێت

 بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر (ئەربیل) رایگەیاند لۆگۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی عێراق به‌سه‌رجه‌م ئوتومبیله‌ میریه‌كان ده‌لكێنرێت هەر کەسێکیش بۆ کاری تایبەتیی خۆی بە کاری بهینێت سزا دەدرێت

 

 

لە راگەیانکراوەکەی هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل) هاتوە هاتوە بە ٣ هەنگاو رێگری لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکوومی دەکرێت هه‌ر شوفێرێكی میری كه‌ پابه‌ندی ئه‌م بریاره‌ نه‌بێت راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ داده‌گیرێت وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ لێیده‌خورێت ده‌درێت به‌دادگا به‌تومه‌تی به‌كارهینانی مولكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌ له‌دادگا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

دەقی راگەیاندنەکەی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (ئەربیل).

“رونكردنه‌وه‌یك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌لۆگۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كه‌به‌سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ میریه‌كان ده‌لكێنرێت”.

“به‌پێی  بریارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قه‌ده‌غه‌یه‌ مولك ومالی ده‌وله‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كاربێت كه‌ئوتومبیلی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانیش به‌مولك ومالی گشتی داده‌نرێت وه‌ بۆرایی كردنی كار ی فه‌رمانگه‌كانه‌ بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆكاری تایبه‌ت به‌كاربهینریت وه‌ له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش قەدەغەیە له‌ده‌ره‌وه‌ بن كاریان پێ بکرێت وه‌ بۆجیبه‌جیكردنی ئه‌م بریاره‌ش وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان لۆگۆیه‌كی تایبه‌تی چاپكردوه‌ كه‌ ده‌لكێنرێت به‌سه‌رجه‌م ئوتومبیلی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان بۆناسینه‌وه‌یان وه‌ده‌ستنیشانكردنیان و لۆگۆیه‌كه‌ له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌شاری هه‌ولێر بۆئه‌و ئۆتۆمبێله‌ حكومیانه‌ی كه‌له‌پایته‌ختن ده‌لكێنریت به‌ئۆمبێله‌كان
وه‌به‌پێی خشتەیەكی تایبه‌ت فه‌رمانگه‌ حومیه‌كان رۆژانه‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌نێرنه‌ هاتووچۆ بۆلكاندنی لۆگۆیه‌كه‌ كه‌ئه‌مه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌”.


“له‌دوای ته‌واوبونی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومیه‌كان ئینجا هه‌نگاوی دووه‌می بریاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێكردن ئه‌ویش به‌پۆلین كردنی ئه‌وئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌بۆیان هه‌یه‌ له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له‌ده‌ره‌وه‌ بن بۆ بێیشكه‌شكردنی خزمه‌تگوازری وه‌كو ئاگركوژینه‌وه‌و ئیسعاف وفه‌رمانگه‌ی كاره‌باو ئاوو و داده‌وه‌ری وه‌ كۆمه‌لیك فه‌رمانگه‌ی حكومیتر كه‌هه‌ندیك له‌كاره‌كانیان پیویسته‌ له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش به‌رده‌وامی هه‌بیت وه‌ ئه‌وئوتومبیلانه‌ی باجی تایبه‌تیان بۆده‌كریت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌”.


“هه‌نگاوی سێیه‌م له‌دوای ته‌واوبونی لۆگۆیه‌كان ئینجا ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی له‌دژی هه‌ر شوفێرێكی میری كه‌ پابه‌ندی ئه‌م بریاره‌ نه‌بێت وه‌ راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ داده‌گیرێت وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ لێیده‌خورێت ده‌درێت به‌دادگا به‌تومه‌تی به‌كارهینانی مولكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌ له‌دادگا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌”.

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر.

 

 

وەڵامێک بنووسە