ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان لەگەڵ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ چه‌كداره‌كاندا گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن

راگه‌یه‌نرا کە ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستپێشخه‌ریی کۆماری باشووری سوودان ده‌ستپێكراوه‌، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ چه‌كداره‌كاندا له‌باره‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه‌وه‌ گه‌یشتوون به‌ رێككه‌وتن.

 

 

 

بە گوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێی شاندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ چه‌كداره‌كاندا كه‌ له‌ جوبای پایته‌ختی کۆماری باشووری سوودان ده‌ستپێكراوه‌، له‌سه‌ر چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو گه‌یشتوون بە رێككه‌وتن.

 

هاوکات له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، توت گولواك، راوێژكاری سەرۆكی کۆماری باشووری سوودان رایگه‌یاندووه‌، “لایه‌نه‌كان له‌ ئاشتیی گشتگیر نزیكبوونه‌ته‌وه‌”.

 

هەروەها دوێنێ له‌ جوبای پایته‌ختی کۆماری باشووری سوودان دانوستانی ئاشتی له‌ نێوان ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی سوودان ده‌كات، له‌گه‌ڵ باڵێكی بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌ی شۆڕش و رزگاری گه‌لی سوودان (SPLM-N) كه‌ عه‌بدولعه‌زیز ئاده‌م حلو سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، ده‌ستیپێكرد.

 

شایەنی باسە دیداره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی کۆماری باشووری سوودان، سالڤا كیر مایاردیت-ه‌وه‌ خرایه‌ڕوو، به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگ له‌ سوودان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

جێگای ئاماژەیە هێرا محه‌مه‌د حه‌مدان داقالو،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری و سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی،  نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی سوودان ده‌كات له‌ دانوستانه‌كانی ئاشتیدا.

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە