ئه‌ردۆغان و تره‌مپ دیدارێک ئەنجام دەدەن

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگەیاند، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و سەرۆکی ئەمریکا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

 

لە روونکردنەوەیەکیدا سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگەیاند کە رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دەستکەوتوون، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دیدار له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی گی-٢٠ كه‌ له‌ بۆینس ئایرس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

هاوکات لە میانی پەیوەندیەکەدا باس لە بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ وەک بابه‌تی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، کرا.

 

 

وەڵامێک بنووسە