ئاڵا بۆتە رێگر لە کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنوری نێوان عێراق و سووریا

كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی نوێ له‌نێوان عێراق و سووریادا به‌ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و په‌یه‌ده‌، به‌هۆی ئاڵای رژێمی سووریاوه‌ په‌كی ده‌كه‌وێت.

 

 

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا خودێدا چۆكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی شنگال رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ له‌ نێوان عێراق و سووریادا جگه‌ له‌و ده‌روازه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ته‌واو كراوه‌.

 

هاوکات جۆكی رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی به‌غداد مه‌رجی بۆ لایه‌نی سووری كه‌ په‌یه‌ده‌یه‌ و ناوچه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه‌ داناوه‌، ئاڵای سووریا له‌ ده‌روازه‌كه‌دا هه‌ڵ بكات، به‌ڵام به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رجه‌وه‌ له‌لایه‌ په‌یه‌ده‌وه‌، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ بۆ كاتێکی نادیار دواخراوه‌.

 

شایەنی باسە ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری نێوان گوندی خانه‌سوور سه‌ربه‌ شارۆچکەی شنگال و پارێزگای حه‌سه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌ دایه‌.

 

جێگای ئاماژەیە له‌ ئێستادا له‌سه‌ر سنووری عێراق-سووریا كه‌ درێژییه‌كه‌ی ٦٠٠كیلۆمه‌تره‌، سێ ده‌روازه‌ی سنووری هه‌یه‌ و بریتین له‌ ده‌روازه‌كانی ره‌بیعه‌، قایم ئەلوه‌لید. جگه‌ له‌وه‌ش له‌ ساڵی ١٩٩١ەوە ده‌روازه‌ی فیشخابووریش هه‌یه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنترۆلێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه‌.

وەڵامێک بنووسە