“ئازەربایجان ١٩٣ ناوچەی نیشتەجێبوونی ئازادکردووە”

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، “تا ئێستا سوپای ئازەربایجان، ١٩٣ ناوچەی نیشتەجێبوونی ئازادکردووە”.

 

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راپۆرتێکی لەبارەی دوایین پێشکەوتنەکانی سوپای ئازەربایجان بڵاوکردووەتەوە.

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا نووسیویەتی “سوپای ئازەربایجان بەردەوامە لە ئازادکردنی خاکە داگیرکراوەکانی و تا ئێستا، ١٩٣ ناوچەی نیشتەجێبوونی لە داگیرکاری ئەرمینیا رزگارکردووە”.